بانگتان ئه‌که‌م
له‌م شوێنه‌وه؛
تاشه به‌ردی هاواری خۆم،
فڕێ ئه‌ده‌م بۆ ناو گۆمی
مه‌نگ و کپی.... دڵتانه‌وه!
ئه‌م بێ ده‌نگآی یه نه‌کو‌ژن
ئه‌تان کوژێ؛
ئا... ئه‌م ته‌مه ڕا نه‌ماڵن
خواش ون ئه‌که‌ن!
لق ئه‌بێ چاوی له په‌ل و..
په‌لیش گه‌ڵای خۆی ببینێ؛
... ئه‌وا ئه‌مڕۆش،
له ناو ئه‌م ته‌مه‌دا
له خۆرنشێنی چاوانتانا
کازیوه ئه‌خوێنینه‌وه.... .
شێرکۆ بێکه‌س
No comments:
Post a Comment