له ناو چوونی زیادتر له 7000 هکتار دارستان، له ئه‌نجامی زۆرتر له 200 جار سووتاندن، ته‌نها له 2 مانگداو، دیسانه‌وه ته‌نها له دارستانه‌کانی نه‌ک زۆر به‌رفراوانی دوو شاری بچکۆله‌دا، له جۆری خۆیدا زۆر ده‌گمه‌نه‌و، وائه‌زانم له هیچ شوێنێکی دونیادا کاره‌ساتێک به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه نه‌قۆمابێت.
له ڕاستیدا هێنده ئاگره‌کان به په‌له‌و بێ به‌ین و له کوتووپڕ بوه، زۆر وه‌خت بڕێ شت به هۆی که‌م ده‌رفه‌تی و سه‌رقاڵی له بیر چوه. کوڕان و کچانی چیا، زۆرترین هه‌وڵیان خستووه‌ته گه‌ڕ که هه‌رچی زووتر هه‌واڵی ئاگره‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه‌و ڕێبکه‌ون بۆ کوژاندنه‌وه‌ی. به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم، به ده‌یان و سه‌دان چیرۆکی حه‌ماسی نه‌نووسراو و له خۆ بردوویی تۆمار نه‌کراو، له هه‌ژگه سه‌و‌زه‌کانی ده‌ستی چیاییه‌کاندا نووستوه.
به‌ڵام ئه‌و هه‌ژگانه هه‌میشه هه‌ژگ نه‌بوون؛ ئه‌نگوستێ بوون که هه‌ندێ جار بۆ تۆماری ئه‌و جینایه‌تانه‌ی دوژمنانی ژینگه، دوکمه‌ی کامێراکانیان ده‌نیشاند، هه‌ندێ جاریش دوکمه‌کانی کیبۆردی کامپیۆترێکی پڕووکاویان ته‌ق ته‌ق به‌ره‌و خوار ده‌برد بۆ تایپی چرکه به چرکه‌ی ئاگره‌کان!.
به‌ڵێ تیمی قه‌تار ئاسای کۆنتڕڵی ئاگری چیا، ته‌نها ئه‌وانه نین که ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی ئاگر ده‌که‌ن، وێنه‌گرانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌و که‌سانه‌ی چرکه دڵته‌زێنه‌کانی لێقه‌ومان و ساته وه‌خته‌کانی قاره‌مانێتی و سه‌رکه‌وتنی کۆتایی تۆمار ده‌که‌ن، ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی هه‌موو ڕۆژێ ئه‌ژماری ئاوره‌کان ده‌هێننه سه‌ر کاغه‌ز، یان ئه‌و په‌نجانه‌ی له ڕێگه‌ی خه‌باتی sms ه‌وه ئێواران ئاماری ئاگره‌کان تایپ ده‌که‌ن و send to allی ده‌که‌ن، هه‌ر گیانی ئه‌و هه‌ژگ به ده‌ستانه‌ن، به‌ڵام له جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا!
چیا له دنیای ئینترنێتیشدا ده‌ستێکی کورتی نیه، هه‌ندێ له چیاییه‌کان له‌م ڕێگه‌وه ئه‌رکی ژینگه پارێزی خۆیان به جێ ده‌هێنن. بێ گومان له دنیای ئه‌مڕۆدا هیچ ڕه‌وتێکی گشتگیر بێ ڕاگه‌یاندن ناناسرێ و له گشتگیری ده‌که‌وێت.
به‌ڵێ ئه‌مانه ڕوخساره نادیاره‌کانی چیا بوون که که‌متر ده‌رده‌که‌ون و که‌متر ده‌ناسرێن.
موحه‌مه‌د دانش

No comments:
Post a Comment