مه‌رگی داربه‌ڕوو
کاتێ که شاخه‌کانی کۆساڵان
له شه‌وه زه‌نگی بێکه‌سیدا
به سکڵ, داربه‌ڕووه‌کان ئه‌ستێره‌باران ده‌بوو
له دڵی پڕ ژانی مندا
کولوو کولوو خه‌م ده‌باری
له نێوچاوانی سووری شاخدا
چه‌پک چه‌پک مه‌رگ ده‌باری
به یادی هه‌ڵۆ سه‌ربه‌رزه‌کانی چیا که شه‌وی 30ی گه‌لاوێژ له هه‌واره‌کانی کۆساڵان له ناو ئاگردا گیریان خوارد‌و نه‌یاتوانی بێنه‌وه،
ئه‌و قاره‌مانانه ئه‌و شه‌وه‌یان له ناو دووکه‌ڵ و توونێتی و برسێتی دا، بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ک له وره‌یان که‌م بێته‌وه برده سه‌ر.
فه‌ریق به‌سیری - سه‌وڵاوا
No comments:
Post a Comment