چ کاره‌ساتێکی چڕه
چۆن بتبینم؟!
له‌م ته‌مه‌دا،
نه لق چاوی وا له "په‌ل" و
نه په‌ل گه‌ڵای خۆی ئه‌بینێ.
چ کاره‌ساتێکی چڕه!
شه‌پۆل زریکه‌ی شه‌پۆلی،
ته‌نیشتی خۆی نابیسێت و،
رۆژ سه‌عاتی خۆی ون ئه‌کا.
زۆر سته‌مه،.....دار به داری
دارستانێ هه‌موو بگری و،
تۆش نه‌توانی
فرمێسکی چاوی گه‌ڵایه‌ک چییه بیسڕی!!.
شێرکۆ بێکه‌س
No comments:
Post a Comment