ئه‌وا به تێپه‌ڕ بوونی ئاخرین ڕۆژه‌کانی مانگی گه‌لاوێژ، دوو مانگ له وه‌رزی هاوین کۆتایی پێ دێت و هه‌موو ڕۆژێک ئه‌ژماری ئاگره‌کان بێ هیچ وه‌ستانێک زیاتر و زیاتر ده‌بێت.
شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجومه‌ن 256 ه مین ئاگری ئه‌مساڵی له ئاماره‌کانی خۆیدا ڕاگه‌یاند. ئه‌مه یانێ تراژدییه‌کی دڵته‌زێن که به هۆی فراوان بوونی و دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌ی، ئاسایی بوه‌ته‌وه بۆمان.
ئه‌مڕۆ 29ی گه‌لاوێژ هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌یانییه‌وه دارستانه زامداره‌کانی ئاوایی باشماخ (ئاواییه‌ک له سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان) پاش ده‌یان جار سووتان و کوژانه‌وه‌ی دیسانه‌وه ئاگر تێ به‌ر درایه‌وه.
نزیکه‌و عه‌سر سه‌یرانگای مه‌ڵا قووبی ئه‌ویش هه‌ر بۆ چه‌ندومین جار ئاگری تێ به‌ر درا.
ئیکیپه‌کانی به‌رگریی ئاگری چیا و خه‌ڵکانی ژینگه پارێز به ماندوو بوونێکی ئێجگار زۆر توانیان هه‌ر دوو ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.
دوای ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه‌ی دڵسۆزانی ژینگه، ئه‌نجومه‌ن ئاگادار کرایه‌وه که ئاگرێکی ئێجگار ترسناک له دارستانه‌کانی ئاوایی بستام به‌ر بوه. لایانگرانی ژینگه ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌میشه خه‌م و داڵده‌ی دارستانه‌کانی نیشتمانیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه، له مه‌ڕ ئه‌م ئه‌گره‌ش نه‌یانتوانی بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست دانیشن، ئه‌ژماری 30 که‌س له ئه‌ندامانی چیا به‌ڕێکه‌وتن بۆ شه‌ڕ له دژی ئاگر، به‌ره‌و بستام.
تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه واته دوای 5 کاتژمێر هێشتا ئاگری دارستانه‌کانی بستام به‌رده‌وامه‌و کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌و ئیکیپی به‌رگری ئاگر به‌رده‌وام له هه‌وڵ کوژاندنه‌وه‌یدان.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشتوه که هه‌ر ئه‌مشه‌و دوو ئاگری تر له دوو شوێنی جیاوازدا که‌وتوه‌ته‌وه.
هه‌واره‌کانی "ڕوار" و هه‌ر وه‌ها هه‌واره‌کانی "بووکه مارانی" که هه‌ر دووکیان سه‌ر به شاری سه‌وڵاوان ئاگری تێ به‌ر دراوه.
ئیکیپه‌کانی به‌رگری ئاگری ئاواییه‌کانی ده‌ره‌تفێ و کانی سانان، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و دوو ئاگره کاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌ره‌وه هه‌واره‌کانی کۆساڵان به‌ڕێکه‌وتن و تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و دوو ئاگره‌ش هێشتا کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه.
No comments:
Post a Comment