په‌ڕه‌کانی مێژوو به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌کانی چاره‌نووسی ئێستا‌و داهاتوون. ڕابردوو شیاوی هه‌ڵگرتنی ئه‌زموونه، نه کۆپی کردن. له ڕاستیدا ئه‌زموون وه‌رگرتن له کرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی ڕابردوو قازانجه‌و ده‌سکه‌وت، به‌ڵام دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌مان کرده‌وه خه‌ساره، خۆ ده‌ور کردنه‌وه‌و وه‌ستانه، وه‌ستانیش له دنیای خێرا‌و به په‌له‌ی ئه‌مڕۆدا دواکه‌وتنه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیایش ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا خاوه‌ن مێژوویه‌کی نه‌ک زۆر درێژی تایبه‌ت به خۆی نه‌بێت، ئه‌وا به تێپه‌ڕ بوونی ئه‌م ڕۆژانه‌و تۆمار کردنی ده‌سکه‌وته‌کان، خه‌ریکه مێژوویه‌ک بۆ خۆی دروست ده‌کات.
پێم وابێ چیا ڕۆژانی گاڵگۆڵکێی ته‌واو کردوه‌و ورده ورده کاتی ئه‌وه هاتوه که بیر له پێ گرتن بکاته‌وه.
چیا کاتێ هات وتی؛ با ژینگه‌مان پیس نه‌که‌ین، با دره‌خته‌کان له ناو نه‌به‌ین، با دارستانه‌کان نه‌سووتێنین،... هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به کرده‌وه دروشمه‌کانی سه‌لماند، ژینگه‌ی له ئه‌شغاڵ خاوێن کرده‌وه، نه‌مامی دانا، ئاگری دارستانه‌کانی کوژانده‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه تا سه‌ر بۆ چیا ئه‌کرێت؟ یان ئایا ئه‌مه ئه‌رکی هه‌تایی چیا یان هه‌ر NGO یه‌کی تره؟؟
پێم وابێ ئه‌رکی ngo یه‌کی وه‌کوو چیا په‌ره‌پێدانی که‌لتووری ژینگه پارێزییه، بۆیه‌ش به کرده‌وه ده‌یکات که ببێته مێژوویه‌ک بۆی، نه‌ک دیسانه‌وه‌و دیسانه‌وه دووپات کردنه‌وه‌ی. ئه‌و که‌لتووره ده‌بێ ببێته ئه‌و پێگه‌یه‌ی که هه‌موو تاکێک له حه‌نای خۆیه‌وه پاراستنی ژینگه‌ی خۆی به ئه‌رکی خۆی بزانێت.
کاتێ پاشماوه‌ی خوارده‌مه‌نییه‌کان فڕێ نه‌ده‌نه ژینگه ئیتر به پێویست به‌وه ناکات که که‌سانێک دوایی بڕۆن کۆی بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک دارستان به ماڵی سه‌ره‌تایی خۆی بزانێت ئاوری نادات، ناهێڵێ ئاگری بده‌ن، ئاگریشی به‌ن خۆی یان نزیکترین خه‌ڵکانی نزیک به خۆی ئه‌یکوژێننه‌وه. ئیتر پێویست به‌وه ناکات که که‌سانێک بۆ نموونه ده‌یان کیلۆمتر ڕێ ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری فڵان دارستان که له په‌نای فڵان شار یان دێ دایه، بکوژێننه‌وه.
ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌مساڵ چیا بۆ کاره‌ساتی ئاگره‌کان کردی، شاکار بوو خولقاندنی حه‌ماسه بوو، په‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌نگین و پته‌وی مێژووی بوو، به‌ڵام وه‌ک باسم کرد کۆپی کردنی مێژوو سه‌رکه‌وتن نیه. به کورتی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له ساڵانی داهاتوه‌وه ئیتر ده‌بێ چیا له بیری پله‌گه‌لێکی تردا بێت، ئه‌و پلانه‌ی که له ئاکامی بڕینی پله پێشوه‌کانه‌وه دێته ئاراوه.
No comments:
Post a Comment