محه‌مه‌د ناجی کانی سانانی سانانی
که‌ڵک و به‌رهه‌م و داهاته‌کانی جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاکان گه‌لێک زۆرن. دیاره به بوونی دارستان و سه‌وزه‌ڵان، ئه‌م به‌دیهاتانه هه‌ن و ئه‌بن. به نه‌بوونیان، نه‌بوون و بێ که‌ڵکی پێک دێت. دار و ده‌وه‌ن، گیا و ره‌وک، وه‌ک داپۆشه‌ری تۆی خاک، هه‌زاران داهاتیان له کۆش دایه:
1-راوه‌ستێنه‌ری خاک، به هۆی ره‌گ ئاژوی ریشه، وه‌ک ”سنگ“2-داڵده‌ده‌ری گڵ و خۆڵ و قوڕ، له لێزمه باران و وه‌شت و هه‌ره‌س، وه‌ک ”ئه‌سوون“3-پارێزه‌ری قارچک و که‌ڕوو و وردیله پێک هاته‌کان(میکرۆئورگانیزمه‌کان)، وه‌ک ”به‌یتان و کاو“4-به‌رگری که‌ر، له لم و ئاوماڵک و لافاو وه‌ک“ماشبه‌ره“5-ئاوس که‌ر و هه‌وێنی خاک به پووش و گه‌ڵا و پووار وه‌ک“خاکپیت“6-ئاماده کردنی خاک بۆ ژیانی په‌ره‌دا وه‌ک“ته‌ختایی ژیان“7-وه‌خۆگری تۆز و خۆڵ و غوبار وه‌ک“راگر“8-هه‌ڵمژکه‌ری دی ئوکسید که‌ربون و ده‌ردانی ئوکسیژن وه‌ک“پێک هێنه‌ر“9-راوه‌ستان له هه‌مبه‌ر با و زریان و لاتیر وه‌ک“به‌ریان“10-خۆراگر له به‌رانبه‌ر هه‌ڵچوون و داچوونی تین و گه‌رما و سه‌ر‌ما، وه‌ک“باسکی هاوکێش“11-به‌رهه‌م هێنه‌ری هه‌زاران داهاتی: چێوی، گیایی، مێوه‌یی، به‌ری، شیره، ره‌نگ و دا‌و و ده‌رمان و جاجکه و جه‌وی وه‌ک“به‌رهه‌م و داهات“12-حه‌وێنگه و ژینگه و داڵده و له‌وه‌ڕگه‌ی: زینده‌وه‌ر، گیاندار، باڵه‌نده، ئاژه‌ڵ، خشکه‌ژی(خه‌زه‌نده)، دیمه‌نگا، حه‌سێنگا، هه‌ڵازرگا و پیاسه‌گای مرۆڤ وه‌ک“ژینگه و ژیوارگه“.
”چه‌مکی ژیان“ و ”باڵگای ژین“
کۆگا، کۆمه‌ڵگا، روینگه و ژینگه‌ی هه‌زاران هه‌زار شێوه ژینی: گیایی، گیانداری، پۆل و تۆپه‌ڵه‌ژی(کولونی) و وردیله پێکهاته‌کان وه‌ک“بێشه و وه‌رزگا و فڕگا“؛ رێگه پێده‌ر و داچۆڕێنی باران و به‌فر و وه‌شت و وار بۆ ناوه‌رۆکی خاک و ژیاندنه‌وه‌ی ته‌فتێنه ژێر زه‌ویه‌کان و تێراوکه‌ری ئاوه‌ڵگاکان؛ کانی و چاوگه و رووباره‌کان وه‌ک“ئاوده‌ڵێن“ و.... و ده‌یان به‌رهه‌م و به‌رامه‌ی تر وه‌ک بنه‌ما و پوتانسیه‌لی به‌ربڵاو و پانتایه‌کی فراوان که جێگه و پێگه‌ی هه‌موو چه‌شنه باڵ تیا
بادانێک بێت، بۆ ناوچه جه‌نگه‌ڵاویه‌کان.
جا لێره‌دا وه‌ک ماسی ناو ئاوه‌که“تا نه‌که‌وته وشکایی، ژیمه‌نی(ئه‌رزشی) ئاوی نه‌زانی“؛ ئێمه‌ش به‌ها و بایه‌خی ئه‌م دارستان و جه‌نگه‌ڵ و سه‌وزه‌ڵانه یا: نازانین؛ یا نه‌هاتووه‌ته ناو په‌ژاره‌مان؛ یا لێیان کلین!
پاش هات و سه‌رئه‌نجامی تیا بردن و سووتاندنی دارستان و لێره‌واریش گه‌ڵێ زیان گه‌یه‌ن و سه‌ر سووڕ هێنه‌رن:
1-داماڵینی خاک 2-لێشاوی ئاوماڵک، لم و له‌ن 3-شۆردنه‌وه‌ی پیتایی زه‌وی 4-ئاو بردنی گڵ خۆرکه، که‌ڕوو 5-وردیله پێکهاته‌کان که پیتێنه‌ری خاکن 6–لاچوونی پووار و هوموس له خاک‌دا 7–خه‌سۆ بوونه‌وه‌ی گازه نه‌خوازراو و زیان به‌خشه‌کان 8–به هێز بوونی ره‌شه با و زریان و لاتیر له سه‌ر زه‌وی 9–به‌ین که‌وتنی پله‌ی تین(اختلاف دما) 10–تیا چوونی به‌رهه‌م هێنه‌ره سروشتیه‌کانی داهێنه‌ری داهاته ژینگه‌یه‌کان 11–تیا چوون و قڕ کردنی شێوه ژینه‌کان 12-تیا چوونی داڵده و په‌ناگای هۆڤی و لێنی 13–تیا چوونی هانا و هه‌وارگه‌ی مرۆڤ 14–کاول بوون و رووخانی بژیوگای زینده‌وه‌ران، روێنگه‌ی رووه‌ک و داران و کۆگای ساده ژینه‌کان(ئاغازیان) 15-نه‌مان و وشکانی ئاودێر و داچۆڕێنه ئاویه‌کان 16–بنه‌بڕ بوونی چاره و ده‌رمانه‌کانی سروشتی 17–په‌ره سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌کان 18–په‌ره سه‌ندنی رووتمه‌ن و لێڵاو و ئاڵێنه‌ره‌کان 19–پڕ بوونه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی پشت به‌ریانه‌کان(سه‌ده‌کان)، له لم و رێخ و ئاوماڵک 20–ئالۆزانی چاوگ و ئاوه‌کان 21–تێکدان، رووخان و مه‌رگی سروشت 22–له ده‌ست دانی گه‌وره‌ترین بنه‌ما و دارایی بێ ئه‌رک و خه‌ریک، که ئه‌زمۆ و خۆڕسکه 23-تیا چوونی پشتیوانی ژیان و هه‌بووه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی؛ سه‌ر ئه‌نجامی تیا بردن و خاشه‌بڕ کردن و سووتاندنی جه‌نگه‌ڵ و دارستان و له‌وه‌ڕگاکانن!!.
No comments:
Post a Comment