هه‌ردی ئاواییه‌کانی لێو مڕانه ئاگری گرتوه. کوڕانی چیا تاوێک له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێکه‌وتن بۆ شوێنی ئاگره‌که، بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنه به هۆی نه‌بوون یان خراپی ڕێگا، هه‌موو ماشینێک ده‌رناچێ. ئه‌وان به ناچاری مینی بووسێکیان به کرێ گرت. به داخه‌وه کابرای خاوه‌ن مینی بووس له‌و په‌ڕی بێ ویژ‌دانیدا پێی وتوون که نه‌فه‌ری به 3000 تمه‌ن ئه‌یانبات بۆ ئه‌وێ.
شایانی باسه ئه‌وان فریا نه‌که‌وتن نان و خوارده‌مه‌نی تر له گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن. تا ئامده کردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌رنه‌که‌وتوه که ڕووبه‌ری ئاگر که‌وتنه‌وه‌که چه‌نده‌و تا چه‌ند کوڕه‌کان ئه‌توانن کونتڕۆڵی بکه‌ن.
No comments:
Post a Comment