ئێمپدۆکلێس ده‌ڵێت:" جیهان له 4ڕه‌گه‌زی (عنصریا آخشیج) سرووشتی پێکدێت؛ ئاگر، هه‌وا، ئاو، خاک. واته به تێکهه‌ڵچوونی ئه‌م دژانه به‌ناو یه‌کترداو هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌یان ئه‌م جیهانه خولقاوه. نرخاندنی ئێمه له‌م ڕه‌گه‌زانه‌دا بابه‌تی ئاگر ده‌گرێته‌به‌ر که له ڕه‌وتی مێژوودا کاریگه‌رییه‌کی زۆری کردووه‌ته سه‌ر مرۆڤ و سروشتی ده‌ورووبه‌ری، هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن بیرووباوه‌ڕی جیاوازدا بکه‌وێته به‌ر توێژینه‌وه.
به‌رله‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بده‌ین له‌سه‌ر مژاره‌که با بزانین وشه‌ی ئاگرچیه‌و له کوێوه هاتووه؟
ئه‌م وشه‌یه له زمانی پاڵه‌ییدا(پهلوی) به "آتخش،آتیشت،آدیشت" هاتوه که دواتر له زمانی فارسی ده‌ری دا به "آذیش" ناوزه‌د ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌م وشه‌یه له ئا‌ڤێستا به " ترش" یان"آ‌تر"نووسراوه که دواتر بوه به"آذر" وه‌ک پێشناوی "آذرگشنسب،آذرفرن بغ، آذربرزین مهر" که ئه‌م سێ شوێنه‌واره مه‌زنترین و گرنگترین په‌رستگای زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر بوه. آذریش له "آتور یان آدور"ی پاڵه‌یی هاتووه. له زاراوه جیاوازه‌کانی کوردی‌دا به" ئاگر،ئاور،ئاییر،ئاویر،ئێر"ده‌ناسرێت.
له ئه‌فسانه‌ی کۆنی نه‌ته‌وه‌کاندا به شێوه‌ی جیاواز هاتوه، له ئێرانی کۆندا "آتور یان آذر" خوداوه‌ندی ئاگر بوه، له یۆنانی کۆندا به "هێستیا" (Hestia)، له رۆما به "ڤێستا"(vesta )، له چین به "تسائۆ وانگ"(tsao wang) هه‌روه‌ها لای هیندووه‌کان "ئا‌گنی" خوداوه‌ندی ئاگر بووه.
هه‌ر ئایینێ سه‌باره‌ت به ئاگر بیروبۆچوونی خۆی ئاراسته کردوه که ئێمه بۆ روونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌مان زۆر به کورتی ئاماژه ده‌که‌ین بۆ به پیرۆز بوونی ئاگر لای ئه‌و ئایینانه‌دا که تا ئێستا له مێژوودا له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بوون. ئاگر لای بووداییه‌کان ئه‌وه‌نده پیرۆزه که هیچ کاتێ به فوو نایکوژێننه‌وه، جووله‌که‌کان باوه‌ڕیان وایه که خوداوه‌ند واته "یه‌هوه" 10 فه‌رمان له په‌رتووکی پیرۆزدا به زمانی ئاگر هه‌نارده کردووه یان یه‌هوه له کێوی توور به ئاگر خۆی به مووسا نیشاندا ئه‌وه بوو له ئاکامدا کێوی توور سووتاو بوو به ڕووته‌ڵان.
له ئاییینی زه‌رده‌شتدا ئاگر سه‌رچاوه‌ی ژیانه، ئه‌وه‌نده پیرۆزه که له ئاڤێستادا سوێندی پێنجه‌م به ئاگر ده‌خورێت. به نه‌بوونی ئاگر ژیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆ نموونه ئێران وه‌ک فه‌لات، واته "وڵاتی به‌رز" به تایبه‌ت کوردستان که ناوچه‌ی کوێستانی سارده بوونی ئاگر زۆر پێویسته ته‌نانه‌ت ده‌خرێته پێش هه‌موو شتێکه‌وه تا ئاگر نه‌بێت ژیانیش نابێت که وای لێهات کۆبوونه‌وه‌یش له ده‌ور ئاگر بۆ به جێهێنانی سرووته ئایینیه‌کان زۆر پیرۆزه هه‌ر وه‌ها که پێشتریش ئاماژه‌مان کرد دروستبوونی ئاویرگا یان ئاییرگا (ئاته‌شکه‌ده) له لایه‌ن زه‌رده‌شته‌وه به پێویست و به پیرۆز ده‌زانرێت. ته‌نانه‌ت چه‌مکی "وه‌جاخ کوێر" له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌وترێ که کوڕیان نه‌بێ. به نه‌بوونی باوک که‌س نه‌بوو ئاگریان بۆ داگیرسێنێ واته ئوجا‌ق یان وه‌جاخیان کوژاوه بوو ئیتر ژیانیان ده‌که‌وته مه‌ترسیه‌وه. زه‌رده‌شت فه‌لسه‌فه‌ی ئاگری به جۆرێ واتادار کرد که پیتاگوراس (فیثاغورث) فه‌یله‌سوفی یۆنانی پێش زایین، ئاگری کرد به مه‌شخه‌ڵێک و به‌ردی بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی خۆیی پێ داڕشت، هه‌ر ئه‌مه‌یش بوه هۆی ئه‌وه که فه‌یله‌سووفانی ڕێبازی هێلێنیستی (یۆنانی کۆن) که‌ڵک له ده‌سکه‌وته‌که‌ی پیتاگوراس وه‌ربگرن. بۆ نموونه هێراکلیتووس ڕه‌گه‌زی(عنصر) ئاگری به یه‌که‌مین ڕه‌گه‌ز واته یه‌که‌مین جه‌وهه‌ری پێکهێنانی جیهان دانا، هه‌موو زینده‌وه‌رێ له ئاگره‌وه بوونی په‌یداکرد.
هه‌ر ئه‌م فه‌یله‌سووفه ده‌ڵێت؛ تا شتێک نه‌بێ بۆ سووتاندن ئاگر بوون په‌یدا ناکات واته ئاگر کاتێ ده‌بێت که شتێک ببێت بۆ سووتاندن.
ئێستا ئێمه‌یش به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و هزره فه‌لسه‌فییانه ته‌وه‌ره‌که‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان که دیارده‌ی قیزه‌ونی ئاگرتێبه‌ردانه له کوردستان به گشتی و له مه‌ریوان به‌تایبه‌تی.
کێلمێنت ده‌ڵێت؛" هێز وتوانای ئاگر دوولایه‌نی هه‌یه: یه‌که‌م هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ خلقه‌ت و پێگه‌یاندنی ژینگه، ئاژه‌ڵ، سه‌وزه و... لایه‌نی دووهه‌م فه‌وتاندن و وێرانییه."
ئه‌گه‌ر چاوێ بخشێنین به ئێستای کوردستاندا زۆر به داخه‌وه ناحه‌زان لایه‌نی دووهه‌می وته‌که‌ی کێلمێنتیان کردوه به ده‌سته‌مۆی خائینانه‌ی خۆیان، به حه‌زی خۆیان ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به سه‌ر سروشتدا. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا له کوردستان ئاگرتێبه‌ردان بوه‌ته هۆی فه‌وتاندن و وێران کردنی ژینگه‌و دارستان و...
لێره‌دا ده‌توانین ئاوڕێ بده‌ینه‌وه له مێژوو که زۆر به وردی باسی گرنگی و پیرۆزی ئاگرمان کرد، ئێستا خۆیشتان هه‌ڵیسه‌نگێنن که ئایا مرۆڤی ئه‌مڕۆیی دژ به مێژووی خۆی ڕانه‌وه‌ستاوه؟ ئایا پیرۆزی ئاگریان نه‌شکاندوه ته‌نانه‌ت ئاگری نه‌ورۆزی سه‌رهه‌ڵدانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر؟ ئایا مافی ئه‌وه‌مان بێت له جێژنی نه‌ورۆزدا ئاگر هه‌ڵکه‌ین؟ ئایا مرۆڤ نه‌بووته دوژمنی ژینگه‌و داهاتووی خۆیشی؟
له‌سه‌ر به بنه‌ما گرتنی ئاگر که ئه‌مڕۆکه بوه‌ته کێشه‌یه‌ک، ئێمه هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی ده‌روونی و فه‌لسه‌فی لێ شرۆڤه ده‌که‌ین تا بتوانین مرۆڤه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا باشتر پێناسه بکه‌ین. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه سه‌ره‌تا مرۆڤه‌کان به گشتی به 3به‌شی جیاواز دابه‌ش ده‌که‌ین:
1-ئه‌وکه‌سانه که ئاگر له ژینگه‌به‌رده‌ده‌ن؛ نموونه‌ی مرۆڤێ که له پێناو ژینگه‌و مرۆڤدا خۆی به به‌رپرس نازانێت. بوونه‌وه‌رێک هێشتا یاسای مرۆڤایه‌تی نه‌ناسیوه یان هه‌ستی به مرۆڤایه‌تی خۆی نه‌کردووه واته زۆر له چوارپێ نزیکه بگره پله‌یه‌ک خوارتر ته‌نیا له غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵان خواردن، خه‌وتن و.. ئه‌زانێت، ئیتر له دنیا هیچ تێنه‌گه‌یشتووه. مرۆڤێکی قیزه‌ون. کورد وته‌نی؛ ئاگری ژێرکان. تامس هابز ده‌ڵێت؛ مرۆڤ گورگی مرۆڤه به‌ڵام به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاوه بووه‌ته گورگی ژینگه.
2-ئه‌وکه‌سانه که ئاگر ده‌کوژێننه‌وه؛ نموونه‌ی مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ست ونه‌ستێکی مه‌زن، پارێزه‌ری مرۆڤ و ژینگه، تێگه‌یشتوو له کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی، گیان فیداو خۆبه‌خش له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا، خاوه‌ن خه‌بات وبه‌رخۆدان له هه‌مبه‌ر هه‌موو کێشه‌یه‌کدا، خاوه‌ن ئیراده‌و وره‌یه‌کی به‌رز، به وته‌ی نیچه فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی؛" ئه‌گه‌ر باشتر په‌روه‌رده بکرێت ده‌بێت به(superman) واته به‌رزتر له مرۆڤ".
3-ئه‌وکه‌سانه که نایه‌ن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، که له سێ به‌شی جیاوازدا دابه‌شیان ده‌که‌ین:
1-3. ئه‌وانه‌ی که به هۆیه‌که‌وه عوزریان هه‌یه له نه‌هاتن؛ کچان و ژنان به هۆی دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا له به‌ربه‌ستێکدا ماونه‌ته‌وه ناتوانن وه‌ک پیاوان له هه‌موو شتێکدا به‌شداربن.
نه‌خۆشان و پیران ومنداڵان که به هۆی لاوازی جه‌سته‌یان ناتوانن هاریکاری بده‌ن.
کاسبکاران که سه‌رقاڵی ئیش وکارن بۆ پێداویستی بنه‌ماڵه به‌ڵام یارمه‌تی مادی ده‌ده‌ن یان تا ڕاده‌یه‌ک هان به هانای ژینگه‌پارێزانه‌وه.
2-3. ئه‌وانه‌ی که به بێ هیچ هۆیه‌ک نایه‌ن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر یان گوێی خۆیانی لێ ده‌خه‌وێنن هه‌روه‌ها له هیچ بوارێکه‌وه یارمه‌تی ناده‌ن به‌ڕاستی مرۆڤێکی له‌ش په‌روه‌ر و ته‌مه‌ڵن، خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی لاواز، خاوه‌ندارێیتی له پرسیاری "به من چی؟" ده‌که‌ن، پاڵده‌ده‌نه‌وه قسه‌ی زل زلیش ده‌که‌ن کورد وته‌نی "به ده‌م ئازا‌و به لاشه بیمار" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشیان بسووتێن تاقه‌ت په‌لامارێکیشیان نیه بۆ خۆ رزگارکردن.
3-3. ئه‌وانه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگادا لافی ڕۆشنبیری و تێگه‌شتوویی لێده‌ده‌ن، خۆیان به‌رزتر و پێشکه‌وتووتر له کۆمه‌ڵگا ده‌بینن، وه‌ها بیرده‌که‌نه‌وه که هه‌موو که‌سێ بۆ هه‌موو کێشه‌یه‌ک ده‌بێ له‌مان ڕاپرسی وه‌ربگرن. ئه‌مانه تووشی هه‌ڵخڵه‌تاوی، له خۆبایی و تووشی قه‌یرانی ده‌روونی بوون (له‌خۆبایی درۆیین). هیچ چالاکییه‌کیان نیه بۆ دڵخۆشی خۆیان، له‌وانه‌یه ته‌نیا له‌و که‌سانه خراپتر نه‌بن که ئاگر له ژینگه به‌ر ده‌ده‌ن! ده‌بێ زۆرتر به خۆیاندا ڕۆبچنه‌وه، زۆرتر خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن، چه‌ند پله‌یه‌ک بێننه خواره‌وه تا باشتر له خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان تێبگه‌ن.
ئازیزان! ئیتر خۆتان قازی بن و قه‌زاوه‌ت بکه‌ن، خۆتان هه‌ڵیسه‌نگێنن بزانن له کام قۆناغدان؟ ئه‌گه‌ر که‌مووکووڕییه‌کمان هه‌یه بێین خۆمان باشتر په‌روه‌رده بکه‌ین تا له‌و گیروگرفتانه خۆمان ڕزگاربکه‌ین. بتوانین وره‌و ئیراده‌ی خۆمان به‌رینه سه‌ر تا له‌وه زیاتر زه‌ره‌رو زیان نه‌بینین، به‌رپرسیاری نه‌وه‌ی داهاتوو بین، بتوانین به هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆمان تا ڕاده‌یه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو کاریگه‌ری دابنێین له دڵی نه‌وه‌ی نوێ خۆمان جێگه بکه‌ینه‌وه، تێکۆشانی ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به ژیانێکی ئاسایی و خۆش ئاسانتر بکه‌ینه‌وه.
No comments:
Post a Comment