ئیبراھیم مه‌ردۆخی
له‌بیرم دێ منداڵ بووم، له‌گه‌ڵ خوشک و برا بچووکه کانمدا، خه‌سارێکمان خستبوو، دایکمان بانگی کردین و ووتی: رۆڵه بۆ واتات کردووه؟! ئێمه‌ش به‌عاده‌تی منداڵی ره‌په‌مان له قورئان ھه‌ڵساندو وتمان ئێمه نه‌بووین، دایکیشم ده‌یزانی جگه له ئێمه که‌س نه‌ھاتووه‌ته ئه‌و ژوره، سه‌رێکی بادا و ھه‌ناسه‌یه‌کی قووڵی ھه‌ڵکێشا و ووتی: رۆڵه سم سمی که‌ره و چنگه چنگی یاسێ، له‌م قسه و باسه من سه‌رمه ماسێ، ئێمه‌ی منداڵیش تا ئه‌و حه‌له ئه‌و شته‌مان نه بیستبوو، زۆرمان لا سه‌یر بوو ووتمان دایه گیان! ئه‌وه یانێ چی؟! ووتی: رۆڵه گیان ئه‌مه په‌ندی پێشینانه و له‌روو داوێکه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتووه.
ده‌ڵێن خه‌سوویه‌کی خراپ بووه و به‌ده‌سه‌نه نانی به بوکه‌که‌ی داوه، رۆژێک خه‌سووه‌که له ماڵ نابی و بووکه‌که‌ش زۆر برسی ده‌بێ، ده‌ڕوا به‌ڵکوو شتێک بدۆزێته‌وه و بیخوا، سه‌یر ده‌کا ھه‌یوانی به‌ر ئه‌و ژووره که خوارده‌مه‌نیه‌که‌ی تێدایه، ھێشتا سواقه‌که‌ی وشک نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕوا به سه‌ریا ده‌چه‌قێ و جێ پێکانی دیار ده‌بێ و خه‌سووی پێی ده‌زانی و لێی ده‌کا به زه‌ھری مار، گوێرێژێک له حه‌وشه‌که‌دابوو سواری ده‌بێ و به‌ره‌و ژووره‌که لێی ده‌خوڕێ، له ده‌رگای ژووره‌که‌دا داده‌به‌زێ و نانێنه‌که ده‌دۆزێته‌وه و ھه‌ندێ نان ده‌ردێنی و له‌و کیته‌ڵه‌ش که که‌ره ی تێدایه چنگێ که‌ره ده‌ردێنێ و ھه‌ر به‌و شێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زۆری پێ ناچێ خه‌سووه‌که‌ی دێته‌وه و سه‌یر ده‌کا گوێرێژه‌که رۆیشتووه‌ته ناو ھه‌یوانه سواق دراوه‌که و جێ سمه‌کانی دیاره، که ده‌چێته ژووره که‌ش سه‌یر ده‌کا نان و شته‌کانیش شێواوون، زۆر سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ و ھه‌ندێ بیر ده‌کاته‌وه و له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ: "سم سمی که‌ره و چنگ چنگی یاسێ، له‌م قسه و باسه من سه‌رمه ماسێ"، یاسێ واته یاسه‌مه‌نی بووکی.
به‌ساڵاچوووه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش له به‌ر مزگه‌وت و لاکۆڵانه‌کاندا داده‌نیشن و بۆ بێ تاقه‌تی گه‌شتێک به رابردوی خۆیانا ده‌که‌ن و ھه‌ر یه‌ک به‌سه‌رھات و رووداوێک ده‌گێڕێته‌وه و، ئه‌م ده‌ڵێ: ساڵی به‌فره قورسه‌که ئه‌وه‌نده ئه‌وه‌نده به‌فر باریبوو و رێگابه‌سرابوو . چه‌ندین که‌س ره‌قه‌وه‌بوون و ھه‌رس بردنی، ئه‌وی که‌ش ده‌ڵێ: کوڕینه ئێوه له بیرتان نایه ساڵی بوومه‌له‌رزه‌که مه‌گه‌ر خوا بزانێ پێنجوێن چێی لێ ھات؟! یه‌کێ تریان که له ھه‌موویان ته‌مه‌ن درێژتربوو، ھه‌ڵیدایه وووتی: کوره ئێوه ساڵی روس و گرانی و تاعوونه‌که‌تان له بیر نایه، مه‌گه‌ر ھه‌ر خودا خۆی بزانێ چه‌نده کوژرا و چه‌نده له برسا مردن و چه‌نده تاعوون قه‌ڵاچۆی کردن، وه‌کوو لیژنه دار به سه‌ریه‌کدا که‌وتبوون؟!
یه‌کێکیان له‌و لاوه ئاخێکی دووکه‌ڵاوی ھه‌ڵکێشا و ووتی ئه‌رێ ئێوه به تاڵن ھه‌ر باسی رابردوو ده‌که‌ن و لاپه‌ڕه‌ی کۆن ھه‌ڵده‌ده‌نه، که‌چی له ھه‌موو ئه‌وانه سه‌ر سوڕ ھێنه‌رتر و پڕ له ئێش و ژانتر له به‌ر چاودایه و که‌سیشمان مێشێ میوانی نیه و له خۆمان ناپرسین ئه‌م به‌ڵا گه‌وره نه‌ھامه‌تییه چیه و سه‌به‌ب کاره‌که‌ی کێیه؟!
ھه‌موو به یک ده‌نگ ووتیان: کام به‌ڵا؟! ووتی: کوره ئه‌و بڵێسه ئاگرانه که وه‌کوو ھه‌ژدیھا ھه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ھه‌ڵلووشی و دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی کردبه قه‌ره بروت و ژینگه‌که‌مانی ھه‌ڵپروزاند؟! تێکڕا راچڵکان و ووتیان ئه‌رێ کوڕینه خۆ رۆسته‌م راسا ئه‌کا، خۆ ئێمه به‌م ھه‌موو ته‌مه‌نه‌وه که ھه‌مانه شتی ئاوه‌ھامان نه‌دیوه و نه له باو باپیرانیشمان بیستوه، تۆ بڵێی ھۆکاره که‌ی چ بێ؟! یه‌کێکیان ده‌ڵێ: نازانم به قه‌وڵی ووتوان گوایه ھین ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ بارانی زۆر باریوه و گژ و گیا و پووش و په‌ڵاش زۆربووه و به‌رده‌رژه‌ش له‌یه‌ک ده‌که‌وون و ئاگر به‌رده‌بێ، ھه‌موو به جارێ ده‌ڵێن: په‌کوو له‌م درۆ زله، فیل به فیلی خۆی له ژێریا چرکه چرکی پێ ده‌که‌وێ، خۆ ئێمه به‌م ته‌مه‌نه درێژه‌وه که ھه‌مانه، چاک له بیرمانه له‌وه‌و پێش چه‌نده به‌فر و باران ده‌باری و چه‌ند گژ و گیا و پووش و په‌ڵاش زۆربوو، که‌چی ئه‌م رۆژ ره‌شیه ده‌رگای به خه‌ڵک نه‌ده‌کرت و ئاوا ئاگر به‌ر نه‌ده‌بووه ماڵ و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه ھه‌ژاره، ئه‌و به‌رده رژه‌شه‌ش که‌ده‌ڵێن؟! ئه‌وکاته‌ش ھه‌ربوو، له‌م ساڵانه‌دا له‌ئاسمانه‌وه نه‌باریوه؟! بۆ ئاگری به‌رنه‌ده‌دا؟!
ناله ووتی: کوڕینه! که مانگ دیاربوو ئه‌وه‌جه‌ی به ئه‌نگوست نیه، ئه‌ی له دایک و باب و باپیرانی خۆتان نه بیستووه: پێشینیان ووت‌و یانه:"سم سمی که‌ره‌و چنگ چنگی یاسێ، له‌م له‌م قسه و باسه من سه‌رمه ماسێ؟!".
No comments:
Post a Comment